نامەیەکت لە لایەن ئێمەوە بە دەست گەیشتووە؟

ڕەنگە دانی پارەی لیستەیەکی نرخت لە کاتی خۆیدا لەبیر چووە. زۆر با ئاسانی دەتوانی بچییە ناو Mina sidor بۆ ڕاپەڕاندنی کەیسەکەت. زۆر خۆشحاڵ دەبین بۆ وەرگرتنی یارمەتی پەیوەندی بە ئێمەوە بکەی.

چۆن دەتوانین یارمەتیت بدەین؟

ئامانجی ئێمە پێشگرتنە لە پێدانی کرێی زیادە و دواکەوتنی پارەدان. زۆر گرینگە بۆ پێشگرتن لە گواستنەوەی کەیسەکەت بۆ داواکار لە کاتی دیاریکراودا قەرزەکەت بدەی. ئەگەر دەزانی ناتوانی لە کاتی خۆیدا بیدەی، زۆر گرینگە دەستبەجێ پەیوەندیی بە ئێمەوە بکەی و ئێمەش یارمەتیت دەدەین.

031 – 10 20 00

Måndag-torsdag 09:00-17:00

Fredag 09:00-16:00

من چۆن پارە بدەم؟

پارەدان لە ڕێگەی ئەو زانیارییانەی کە لە خوارەوەی داواکاریی کۆکردنەوەی قەرزدا هاتووە ئاسانە.

 هەروەها دەشتوانی لە ڕێگەی سویش قەرزەکەت بدەی. لە کاتی پارەدان لە ڕێگای سویشەوە، ژمارەی OCR وەک ژێدەر بنووسە.

پڕۆسەی پارە یان قەرز لێسەندنەوە بەم شێوەیە

داواکار

ئەگەر داوای کۆکردنەوەی قەرزەکە نەدرێت، دەتواندرێ قەرزەکە بۆ داواکار بەڕێ بکرێت

کاتی دیاریکراو

کاتێک داواکاریی کۆکردنەوەی قەرز بڕیارە پارە بدرێت، ئەمەش دوایین ڕۆژە کە دەتوانی لە ڕێگەی سواش پارە بدەی

دوایین ڕۆژی پارەدان

ئەگەر لە ڕێگەی گواستنەوەی بانکەوە پارە دەدەی، ئەمە دوایین ڕۆژی پارەدانەکەیە

کۆکردنەوەی قەرز

کۆکردنەوەیەکی قەرز کە لە لایەن دابینکارەکەتەوە تۆمار کراوە و بۆت نێردراوە

چۆن بچمە ناو Mina sidor؟

ۆ ڕاپەڕاندنی کەیسەکەت، بچوو ناو Mina sidor لە ڕێگەی بەکارهێنانی ئایدی کارتی (BankID) مۆبایلەکەت. وەک کەسێکی یاسایی، تۆ لە ڕێگەی زانیارییەکانی چوونەناو کە لە سەر داواکاریی کۆکردنەوەن دەچییە ناوەوە.

ئەگەر ئایدیی کارتی بانکی یان زانیاریی چوونەناوەوەت نییە، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە و ئێمە یارمەتیت دەدەین.

پێنج دانە لە باوترین پرسیارەکان

ئەگەر پێت خۆشە پارەدانەکەت دابەش بکەی، بچوو ناو mina sidor و بنووسە کە مانگێ دەتوانێ چ بڕێک پارە بدەی. دەستبەجێ پاش ئەوەی وەڵامێکمان لە دابینکارەکەتەوە پێ گەیشت پەیوەندیت پێوە دەکەینەوە. یان پەیوەندیی بە ئێمەوە بکە و ئێمە یارمەتیت دەدەین.
لە ئەگەری قەرزدانەوە بە قیستدا، کرێیەکی زیادە بە بڕی 170 kronor و کرێی ئاگادارکردنەوە 60 kronor بۆ هەر ئاگادارکردنەوەیەک لە گەڵ سوودی بەردەوامی پارەدانە دواکەوتووەکان دەبێت.

ئەگەر لە ئێستادا ناتوانی پارەکە بدەی، زۆر گرینگە کە پێش وادەی دیاریکراو پەیوەندیی بە ئێمەوە بکەی، ئێمە سەیر دەکەین بزانین چۆن دتوانین بۆ پێشگرتن لە کرێی زیادە و هەروەها پێشگرتن لە تۆمارکردنی سکاڵا لە لایەن سکاڵاکەر یارمەتیت بدەین.

لە پشتەوەی داواکارییەکەت زانیاریی تایبەت بەوەی کە داواکارییەکە لە بارەی چ دایە، هەیە. هەروەها دەشتوانی بچییە ناو
mina sidor بۆ ئەوەی کەیسەکەت ببینی و بەڕێوەی ببەی.

ئەگەر پارەکەت داوە، بە ئاسانی دەتوانی بچییە ناو mina sidor بۆ ئەوەی بزانی پارەدانەکان بۆ ئێمە لەبەردەستن.
تکایە ئاگادار بە کە دەبێ پارەدانەکە لە وادەی دیاریکراودا بۆ ئێمە بنێردرێ. بە شێوەیەکی گشتی 1-3 ڕۆژی ئیداریی کات دەوێ تا پارەکەمان بە دەست بگات. ئەمە بەو مانایەیە کە تۆ دەبێ پارەی داواکەت چەند ڕۆژ پێش وادەی دیاریکراو بدەی بۆ ئەوەی لە کاتی خۆیدا پارەکە لە لای ئێمە بێت.

تێچووی کۆکردنەوە کرێیەکی یاساییە بە بڕی 180 kronor. ئەگەر پارەدانەکە پێش ناردنی داواکاریی کۆکردنەوەکە نەدرابێ، ئەم تێچوویە دەبێ بدرێت.

Viktigt meddelande!

Lorem ipsum dolor sit amet, consectetur adipiscing elit. Ut elit tellus, luctus nec ullamcorper mattis, pulvinar dapibus leo. Lorem ipsum dolor sit amet, consectetur adipiscing elit. Ut elit tellus, luctus nec ullamcorper mattis, pulvinar dapibus leo. Lorem ipsum dolor sit amet, consectetur adipiscing elit. Ut elit tellus, luctus nec ullamcorper mattis, pulvinar dapibus leo.

Preventia använder cookies för att ge dig bästa tänkbara upplevelse